سه شنبه نوزدهم اردیبهشت 1391
چه لان به ره و ئامێزی چڵان هێزی دڵان.
نوشته شده توسط هێمۆ در ساعت 22:53 | لینک
|
دوشنبه یازدهم اردیبهشت 1391
نمی دانم به کدامین مجال بپردازم که نبازم. از خود بگویم یا از انبازم به ناچار زدم فال که به خود دربازم تا بگویم به چه بنازم وبه چه بسازم. از روز ازل غزل نامبارک آمدو سرآمد مجالی دیگر یافت.روز روز معلم است وسخن معلم گونه باید.از کدامین سوی به کدامین روی روی بنهیم که بی ورجه نجهیم. از واقعیت امروزه که به دریوزه ماندوسلسله ی موی حریف می جنباند سخن در جولان مویه در انبان است.سخت ترین دوران شغل معلمی در حال گذر است. ما وعزیزان صاحب تمیز راه را از چاه باز نمی شناسیم. در دفتر امروزه دفتر امال ما پر از کشف راز است و راه ناعدالتی ها باز وسخترین روزگار شغل ماست. نمی دانیم با دانش آموز بی انگیزه وکتاب های بی پروبال چه کنیم. نمی دانیم به کدامین همکار تبریک بگویم . شوخی کردم که شوخوشان را شوخ از چهره باز افتد.
نوشته شده توسط هێمۆ در ساعت 18:5 | لینک
|
سه شنبه پنجم اردیبهشت 1391
ئه م بابه ته له سه ر ویبلاگی دیلان به فارسی دانرابوو بر دڵم كه وت . وه ها كردوومه به كوردی
وه ره له كوێی؟
گیری كه سه ر ،ده ردو خه م‌م، بیری ئازادی كوایی؟
گیراوه دڵی ته نگ و كوڵم ، هێزی هانایی كوایی؟
من كه سڕاوه ی بیری كوژراوی ئه تۆم ،
تۆكه له نێو ده فته ری پڕ له مانایی كوایی؟
نوشته شده توسط هێمۆ در ساعت 16:13 | لینک
|
سه شنبه بیست و نهم فروردین 1391
ئه م بابه ته له لایه ن كاك جه عفه ری حوسه ینی مامۆستای زمانی فارسی له شاری بۆكانه وه هه نارده كراوه
.
ئه م نه خۆشینه گیان به سه ری کردوم. رۆژ له دوای رۆژ کز و لاواز ترم ده کا.ویشک و ره ق هه ڵاتووم. دوکتوره کان به رده وام ده واو ده رمانم بۆ ده نوسن،خزم و قه وم دڵنه واییم ده که ن. خێزانم ره نج ده کێشێ. ئاخ چه نده هه ست به دل ته نگی ده که م. چه ند به ختیار بووم خۆم له په ڕ په ڕۆچکه ی ژیان دا ده دی.له پڕ ئه ئازاره به ر بینگی پێ گرتم و ئاوقه بوو... ژیان به هه موو لا یه نه جوانیه کانیه وه پێم پێ ده که نی. هاوسه رێکی مێهره بان و سێ منداڵی ساغ قه شه نگ ... چم که م نه بو... چم له خودا ویستبو پێی دابووم. زێده خوار نه بوم.خانوو ، ماشین ، سامانی پێویست ...له ته مه نی چل ساڵه یی دا ته نانه ت بیری مردن به مێشکمدا نه ده هات... به ڵام ئه م نه خۆشینه ... وه ک قرژاڵ چنگی له ریشه و گیانم گیر کردوه. ئه‌م ئازاره هه‌موشتێکی تێک دا.بیری مردن شۆڕشێکی مه‌زن له ده‌روونمدا به‌ر پا کردووه...چه‌نده زوو را ده‌بوورێ. وه‌ک خه‌ونێکی نا ته‌واو. ده‌ڵێی دوێنێ بو له کۆڵانه‌کانی منداڵی‌دا شاد‌و بێ خه‌یاڵ ته‌راتینێم ده‌کرد.هه‌رچی ته‌مه‌ن ده‌چێته سه‌ر،ڕه‌وتی زه‌مان توند تر ده‌بێ.ساڵ له دوای ساڵ به هه‌شتاو تێ ده‌په‌رن کاتێ بیر له مردن ده‌که‌مه‌وه خه‌مێکی خه‌ست دڵم ده‌کوشێ. تۆ ده‌مری و ... ئاو له ئاو ته‌کان ناخوات... ژیان له گه‌ڕیانی خۆی ناکه‌وێ... رۆژ وه‌ک هه‌میشه هه‌ڵدێ و ئاوا ده‌بێ...ئه‌وین ، دووری ... ده‌ردو شادی.مرۆڤ به‌خۆینه‌وه شه‌ریک ده‌که‌ن... وه‌ک جاران به‌ڵام ئیدی تۆ نیت... کاتێ گیان له له ش ده‌رده‌چێ ، به‌په‌له کفن و دفنت ده‌که‌ن...له ته‌رمه‌که‌ت ده‌ترسێن...له تۆ که تا دوێنێ خۆشه‌ویست و له به‌ر دڵان بووی ده‌ه‌ترسێن و دووریت لێ ده‌که‌ن...دیانه‌وێ هه‌رچی زوتر له ژێر خاکا بتشارنه‌وه...هه‌موو په‌له‌یانه...ده‌تخه‌نه چاڵێکه‌وه...سه‌رت داده‌پۆشن...به قوڕ و گه‌چ و ساروج... هه‌گه‌ر زۆریش ئازیز بی چه‌بد تڵۆپێ فرمێسکت بۆ ده‌ڕێژن و فاتیحه ێک ده‌خوێنن و... ئه‌سا تۆ ده‌مێنی و گۆڕی تاریک،ته‌نیا و بێ په‌نا... ته‌نیا بێ ده‌نگ بێ ده‌سه‌ڵات... ئاخ ...ئاخ !!! چه‌ند رۆژێکه نه‌خۆشینه‌که‌م زۆری بۆ هێناوم. دۆست و خزم و جیران دێن و ده‌رۆن. دڵ خۆشیم ده‌ده‌نه‌وه...هیچ نیه، په‌تایه... به‌ڵان نیگایان شتێکی تر ده‌ڵێ.خێزانم به‌رده‌وام ده‌گری. ده‌ڵێم: خانم بم به‌خشه... ماندووم کردووی ... بوومه مایه‌ی زه‌حمه‌تت...له‌م رۆژانا زه‌حمه‌ت که‌م ده‌که‌م! سه‌رم له‌باوه‌ش ده‌گرێ.دڵۆپ دڵۆپ فرمێسکی به دم و چاوما ده‌تکێ. ده‌ڵێ دڵ ته‌نگی مه‌که تۆ خوا له‌م قسانه گه‌رێ... پێکه‌وه مناڵه‌کانمان گه‌وره بکه‌ین ... پێکه‌وه ده‌ژین و پێکه‌وه ده‌مرین. کوڕه گه‌وره‌که‌م عه‌قڵی ده‌گا... نیگه‌رانه... به‌ڵام ئه‌وانی دیکه منداڵن. له دنیای منداڵی خۆیاندان. دوێنێ شه‌وێ خه‌ونم دی مردووم. له گۆڕیچه‌یه‌کی ته‌نگ و تاریکیان هاوێشتم. نه‌مده‌توانی بجوڵێمه‌وه... ترسم رێ نیشتبوو. به به‌ردی زه‌لام سه‌ریان داپۆشیم ... خاکیان به سه‌ردا کردم... خاک ... خاک ...هاوارم کرد... من نه‌مردووم ... من زیندووم... نه‌مر... له خه‌و ڕاچڵه‌کیم وه‌حشه‌ت مچوڕکی خستبوه گیانم. عاره‌قێکی سارد هه‌موو گیانی خوساندبووم. خێزانم ئاوی بۆ هێنام. هه‌رچی نه‌خۆشینه‌که‌م په‌ره ده‌ستێنێهه‌ست به‌وه ده‌که‌م هه‌نگاو به هه‌نگاو له مردن نزیکتر ده‌بمه‌وه.به‌عه‌زره‌ت و تاسه‌وه له ده‌ورو به‌رم ده‌روانم... ده‌ڵێی ده‌مهه‌وێ هه‌موشتێک به‌یاد بسپێرم. چه‌ند دڵم ده‌خوازێ جارێکی تر پشکوتنی گوڵ ببینم... کاتێ له منداڵه‌کانم ده‌ڕوانم که بێ خه‌یاڵ یاری ده‌که‌ن دڵم هه‌ڵ ده‌قرچێ ، له دوای من چاره‌نوسیان ده‌بێ به‌چی؟! چیان به‌سه‌ر دێ؟!... خێزانم ... هێشتا جه‌وان و جوان و له‌به‌ر دڵانه... تۆ ده‌مری ژیان بێ راوه‌ستان له گه‌ڕ دایه... تابوه هه‌روا بوه... دڵۆپێ چ نه‌خشێکی له ده‌ریادا هه‌یه؟ بوون و نه‌بوونی تۆ هیچێ ناگۆرێ... به مردنی تۆ ته‌نانه‌ت تاقه گه‌ڵایه‌ک ناله‌رێته‌وه... به زریکه و قیژه‌ی به‌رده‌وامی خێزانم ، ماڵ پر له خزم و دۆست و جیران ده‌بێ. هه‌ست ده‌که‌م لێدانی دڵم هێوه‌ر بوبێته‌وه... بۆ دواجار به عزره‌ت و په‌ژاره ، وه‌ک ماڵ ئاوایی له روخساری فرمێسکاوی خێزانم ده‌ڕوانم... ته‌ماشای تیشکی هه‌تاو ده‌که‌م که له گۆشه‌ی په‌نجه‌ره‌که‌وه لێزگی داوه‌ته نێو ژوره‌که و تێرتێڕ گه‌ڵا زه‌رده‌کانێ دار ئه‌رخه‌وانی نێو حه‌وشه‌که‌مان که له په‌نجه‌ره‌وه دیاره ته‌ماشا ده‌که‌م... ماڵ ئاوایی له دنیا دژواره... کوڕه گه‌وره‌که‌م ده‌گری... دووی دیکه لاره مل و کزکز به سه‌ر سوڕماوی له خه‌ڵکه‌که ده‌ڕوانن... دابڕان له ژین و ماڵ و خۆشه‌ویستان دژواره... ئای ... دوور ده‌بمه‌وه... دوور... دوور... ئارام... ئارام وه‌ک په‌ڕه کایه‌ک به‌ده‌م باوه هه‌ست به‌سوکی ده‌که‌م... بێ ده‌نگیه‌کی قووڵ به‌سه‌رما زاڵ ده‌بێ. به غه‌ڵبه غه‌ڵب و شین و شه‌پۆر... به په‌له ڕام ده‌گۆێزن. زرم و هۆڕی پاچ و بێڵ... ئه‌ڵلاهو ئه‌کبه‌رو نوێژێکی کورت و... لاشه‌ی کفن پێچم له گۆڕدا ده‌نێژن... جێگام ته‌نگ و شێداره... وه‌حشه‌ت ئه‌که‌م... ئێستا چی ده‌بێ؟... ئاخ چه‌نده ته‌نیام! ده‌نگه ده‌نگێ له سه‌ره‌وه ده‌بیسم... دام ده‌پۆشن، هێنده به‌رد و خاکم به‌سه‌ردا ده‌که‌ن جووڵه‌م لێ ده‌بڕن... ده‌نگه‌کا‌ن دوور ده‌بنه‌وه... چه‌نده ته‌نیام! ئێستا خێزانم، منداڵه‌کانم چ ده‌که‌ن. مه‌ودای ئه‌م گۆره تا ماڵه‌که‌مان ئه‌به‌دییه‌تێکه... خزم و که‌س و کار ، ده‌ر و جیران ... سه‌ره‌خۆشی له خێزانم ده‌که‌ن. - دنیا زادو مه‌رگه! خۆتان سه‌لامه‌ت بن. ئه‌م وشتره له به‌ر هه‌موو ماڵێکدا ده‌نوێ...خێزانم بێ ئۆقره‌یه... ده‌سته خوشکه‌کانی پێی ده‌ڵێن. " ئه‌م بێ قه‌راریه بۆ ماوه‌یه‌که! خاک مه‌یل بڕه! ڕاسته خاک مه‌یل بڕه! زه‌مانێکی پێم وابوو ئه‌گه‌ر بابم بمرێ،دایکم بمرێ...منیش ده‌مرم. پێم وابوو دوای مردنی ئه‌وان بۆ ساتێکیش ناتوانم درێژه به ژیان بده‌م. باوک مرد...دایک مرد...چه‌ند رۆژێ ئۆقره بڕاو خۆم به دار‌و به‌رد دا ده‌دا...هاوارم کرد...ده‌گریام...هه‌موو رۆژێ ده‌چوومه سه‌ر قه‌بران ...ئاوپڕژێنم ده‌کرد ...گوڵم ده‌چاند.دوای ماوه‌یه‌ک به‌ره به‌ره یادیان له زه‌ینمدا کاڵه‌وه‌بوو...سه‌ره‌تا هه‌موو ڕۆژێ ده‌چووم...بوو به حه‌وتووی جارێ...مانگی جارێ...ساڵی جارێ...و...گژو گیا گۆڕه‌کانیانی داپۆشی... دواین که‌ڕه‌ت به‌رێکه‌وت ڕێگه‌م که‌وته سه‌ر قه‌بران...به هه‌زار حاڵ گۆره‌که‌ی دایکم دیته‌وه،کێلی گڵکۆکه‌ی شکابوو. خاک مه‌یل بڕه *** خێزانم قاپی عه‌کسه‌که‌می له به‌رانبه‌ر خۆی داناوه و ده‌گری.هی سی ساڵه‌یی.تازه پێکه‌وه زه‌ماوه‌ندمان کردبوو.جه‌وان و ساغ و به‌هێز... ژیان له چاوانمدا شه‌پۆلی ده‌دا، خانوه‌که‌مان بێ ده‌نگه...منداڵه‌کان نوستوون ، خێزانم بێ ده‌نگ فرمێسک ده‌ڕێژێ. بۆ هه‌رلایه‌ک ده‌ڕوانێ بیره‌وه‌ریه‌کی وه‌بیر دێته‌وه. له پڕ هه‌ست ده‌که‌م شتێک خه‌ریکه کاژه‌ڵه‌ی سه‌رم کون ده‌کا...ماره ...مار...ده‌نگی لێک هه‌ڵچڕانی کفنه‌که‌م ده‌بیسم. گۆڕهه‌ڵکه‌نێ به‌ددانه تیژه‌کانی سینگم هه‌ڵده‌دڕێ و پارچه‌یه‌ک له دڵم ده‌پچڕێ...ماره‌که مێشکم ده‌جوێ...دووپشکێکی زه‌لام گلێنه‌ی چاوم ده‌تۆقێنێ... هه‌زاران زینده‌واری ورد و درۆشت بۆ لاشه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتم هێرشیان هێناوه ، گۆشتی ته‌رمه‌که‌م ته‌روتازه‌یه...لێک بڵاو بوون ده‌ستی پێ کردووه. چه‌ند له مردنم ڕابوردووه. نازانم، سه‌ره‌تا هه‌موو ڕۆژێ ده‌هاتنه سه‌ر گڵکۆکه‌م. خێزانم باوه‌شی به مه‌زاره‌که‌م ده ده‌کرد و وه‌ک باران فرمێسکی ده‌باراند. منداڵه‌کانم یاریان ده‌کرد.کوڕه گه‌وره‌که‌م ،به‌ڵام مات و حه‌یران بوو...ده‌یزانی کۆڵه‌که‌ی ماڵه‌که‌یان ڕووخاوه! ده‌یزانی به هه‌تیوی ماوه. که‌م که‌م هاتوچۆ، که‌م ده‌بێته‌وه... ئێستا چه‌ند ڕۆژێکه که‌س نه‌هاتووه. زۆرتر له جاران هه‌ست به ته‌نیایی ده‌که‌م...ته‌واوبوو؟ له‌چووم؟ شه‌وی جومعه‌ش که‌س نه‌هات. خوشکم له‌به‌ر ده‌رکه‌وه به خێزانمی گوت: - ناتوانم منداڵه‌که‌م نه‌خۆشه، بۆلای دوکتووری ده‌به‌م! خێزانم گوتی: - که‌وایه منیش ئه‌م حه‌وته ناچم... حه‌وتووی دوایی هاتن. زۆری پێ خۆشحاڵ بووم. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی جاران، به په‌له فاتیحه‌یه‌کیان خوێند‌و ڕۆیشتن...ئاویان به گلکۆکانیش نه‌دا...خێزانم هێشتا جل و به‌رگی ڕه‌ش له به‌ر ده‌کا. زۆر چاوه‌ڕوان بووم... حه‌وتوویه‌ک.. .دوو حه‌وتوو... سێ حه‌وتوو...بو به مانگێک خێزانم و خوشکم هاتن، له مێژه براکانم نه‌هاتوون. ڕۆژی ناشتنی ته‌رمه‌که‌م هاتن، پێم وایه شه‌وی ئه‌وه‌ڵین جومعه‌ش هاتن و ئیتر پێ بڕی قه‌برستان بوون. خێزانم ژل و به‌رگی ڕه‌شی ده‌رهێناوه. کراسێکی گوڵ گوڵی سووری له‌به‌ر کردووه. چاوه‌کانی ده‌ڕێژێ و لێوی ئاڵ ده‌کا.خوشکم زۆر به‌په‌له‌بوو...منداڵه‌کانی نه‌هێنابوو. خێزانم ده‌یگوت: - خه‌می سه‌ر قه‌بران کار له‌سه‌ر منداڵ ده‌کا. قاپی عه‌کسه‌که‌میان له دیوار هه‌ڵگرتووه. خێزانم جل و به‌رگه‌کانمی ده‌ده‌فرێک کرد‌و هه‌مووی دا به سواڵکه‌رێک... شه‌وێ چومه خه‌ونی خێزانم.ویستم له‌باوه‌شی بگرم قیژاندی: - تۆ مردووی! له‌خه‌و ڕاپه‌ڕی زۆر ترسابوو. په‌ژیوان بوومه‌وه... هه‌ر ئه‌وکاته هه‌ستاو قاپی عه‌کسه‌که‌ی له دیوار کرده‌وه.به‌یانی به ژنی دراوسێی ده‌گوت: - کاتێ له عه‌کسه‌که‌ی ده‌ڕوانم... ده‌ڵێی به چاو قسه‌م له گه‌ڵ ده‌کا... زۆری لێ ده‌ترسم! ناسنامه‌که‌میان باتڵ کردۆته‌وه...نێوم له نێوان نه‌ماوه... که‌س یادم ناکا... له لاشه‌که‌م چ نه‌ماوه. هه‌زاران هه‌زار جانه‌وه‌ر له نێو گۆڕه‌که‌م دا ژیلیوه‌یان دێ...پێست و گۆشتم پێوه نه‌ماوه. ئیسکلێتێکم لی ماوه‌و هیچی تر. چه‌ند له‌مردنم ڕابواردووه؟ نازانم...بۆ من زه‌مان مانایه‌کی نیه. منداڵه‌کانیش له‌بیریان کردووم. هیچ ئاسه‌وارێ له من له‌نێو ماڵدا نه‌ماوه. خێزانم پێ ده‌که‌نێ. قاقا پێ ده‌که‌نێ.وه‌کوو ئه‌و زه‌مانه‌ی تازه پێکه‌وه زه‌ماوه‌ندمان کردبوو...جامه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ له به‌ر ده‌کا. خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه. *** گۆڕه‌که‌م وێران بووه ، گژوگیا دای پۆشاوه. له‌مێژه ده‌نگی پێی ئاشنایه‌کم له‌سه‌ر مه‌زاره‌که‌م نه‌بیستووه. جگه چه‌ند پارجه ئێسقانێ: کاسه سه‌ر و لۆلاقه و ده‌نده‌ی شکاوی به‌ڕبه‌ڕه‌ی پشت، هیچی دیکه‌م لێ نه‌ماوه.زینده‌وار و جرو جانه‌و‌ه‌ریش به جێیان هێشتووم.له مێژه خشه‌ی مارو زرت و خرتی گۆڕهه‌ڵكه‌ن و جانەوەرێك بێ دەنگی گۆڕەكەی نەشكانووم. كابرایەكی نەناسراو جێی منی گرتۆتەوە. خێزانم شووی كردووە. ئەو كابرایە لە هەمان جێ‌دا دادەنیشێ كە من زەمانێكی دادەنیشتم.عەكسی ئەویان لە جێی عەكسەكەی من هەڵواسیوه. منداڵەكان گەورە بوون... هەر یەك وه دوای چارەنووسی خۆی كەوتووە. *** ئەوڕۆ لە ناكاو گرم و هۆڕ بێ دەنگی گۆڕستانەكەی تێك دا... تاهاتم بزانم چ باسە گۆڕەكەم ژێروروو بووە. ئێسقانەكانم كەوتوونە دەرەوە. ئێسقانەكانم هەوای دنیایان هەڵمژی ... تاو لێیدام. سەرەتا لە رووت بوونی ئێسقانەكانم شەرمەزار بووم بەڵام دیتم هەموو مردووەكان وەكوو منیان لێ هاتووە. پێم وابوو قیامەتەو ڕۆژی حەشرە... بەڵام زرم و هۆڕی چەند بۆڵدۆزڕێك لە هەڵەی دەرهێنام زەریك بوون گۆڕستانەكەیان تێك دەدا... دەیانەویست بیكەن بە فەزای سەوز! هێندێك بە تەلیس و كیسه بە دەست لە نیو قەبرەكاندا دەخولانەوه و كاتێ گۆڕی مردووە كانی دەدیتەوە ئێسقانەكانیان كۆ دەكردەوە و دە كیسەیان دەكرد و دەیان بردن له شوێنێكی تر بیان نێژن. چەندەم پێ خۆش بو كەسێ بێت منیش كۆبكاتەوه ، بەڵام كەس نەهات. بەردی قەبرەكەم له لایەك كەوتبوو، شكابوو نێوم له سەر بەردەكە كاڵ ببۆوه. بۆڵدۆزرەكە جارێكی تر گەڕایەوە. بەردی قەبرەكە پارچە پارچە بوو. ئێسقانەكانم له ژێر تەوژمی بۆڵدزرەكە دا بوو به خاك و ئیتر له من نه نێوێ مایەوە و نه شوێنەوارێك... دەڵێی هەرگیز له دایك نە بووم بەڵام بە وه دڵخۆش بووم كه خاكی گۆرەكەم و ئێسقانه ورد بووەكانم بەرگ و ریشەی گوڵ و دارەكانی فەزای سەوز دادەگرێتەوه سەر دنیا و له ئاڵقەیەكی تری ژیاندا دەترووسكێنەوە. كۆتایی . . .

نوشته شده توسط هێمۆ در ساعت 20:40 | لینک
|
دوشنبه بیست و هشتم فروردین 1391
پسته ی ده م به بزه ، خۆڕێخره
پسته ی ده م قوچاو، ده م تێكده ره
ئه گه ر ده زانی كامیان هونه ره !؟
قه ت پێمناگێڕی ،سه یرو سه مه ره.
نوشته شده توسط هێمۆ در ساعت 23:52 | لینک
|